ناڕه‌زایه‌تی به‌ یاساكانی ده‌وڵه‌تی مه‌جارستان له‌دژی په‌ناخوازان

66
كۆمیساریای باڵای ئاواره‌كانی رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵدانی پارلمانی مه‌جارستان بۆ په‌سه‌ند كردنی یاسای تازه‌ی وه‌رگرتنی په‌ناخواز و هه‌روه‌ها بڕیاری ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌، سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنی دیوارێك له‌ سنووری سربستان، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ئاسۆشێتێدپرێس”، رۆژی جومعه‌ ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمیساریای باڵای ئاوره‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئاڵۆگۆڕ له‌ نیزامی وه‌رگرتنی په‌ناخوازان له‌ مه‌جارستان، دیارده‌گه‌لێكی مه‌رگباری بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕ هه‌ڵدێن، به‌دواوه‌ ده‌بێت. شایانی باسه،‌ به‌ پێی یاسا تازه‌ پێشنیار كراوه‌كان، كاربه‌ده‌ستانی مه‌جارستان ده‌توانن په‌ناخوازان بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار‌ بازداشت بكه‌ن. به‌ پێی ئاماره‌ بڵاوكراوه‌كان، نزیك به‌ ١٠٠ هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌ناخواز له‌ ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، چوونه‌ته‌ نێو وڵاتی مه‌جارستان بوون.