نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كه‌س له ژنان و پیاوانی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له ئێران به ئیمزا كردنی توومار، سه‌باره‌ت به یاسایه‌ك كه چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ژنانی هاوسه‌ردار له وڵات به مه‌رجی ئیزن پێدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌ستێته‌وه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه بوون.
بێبه‌ش بوونی “نیلوفه‌ر ئه‌رده‌ڵان” كاپیتانی تیمی میللی فوتساڵی ئێران بۆ به‌شداری كردن له موسابقاتی ئاسیایی، به هۆی ئیجازه نه‌دانی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئێرانی لێكهوتهوه. چه‌ندین كهمپهینیش به به‌شداری ژنان و پیاوان له ناڕه‌زایه‌تی به‌م یاسایه به‌ڕێوه‌چووه. له یاسای بنه‌ڕه‌تی رژیمی كوماری ئیسلامی‌دا، ژنان له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانیشیان بێبه‌شن. به چه‌شنێك كه ژنان ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ر حه‌ره‌كه‌ت و چوونه‌ده‌ره‌وه له ماڵ، شار، وڵات و دروست كردنی پاسپۆرت، ده‌بێ له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه ئیزنیان پێبدرێت.