ناڕه‌زایه‌تی جیهانی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاران له‌ ئێران

263y
ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و بانگ كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌تی و سه‌ركووتگه‌ره‌كانی رژیم له‌ رۆژه‌كانی كۆتایی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایه‌تی جیهانی ناوه‌نده‌ كرێكاری و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆوه‌.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا “كومیته‌ی دیفاع له‌ مافی خه‌ڵكی ئێران” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێكی چاپه‌مه‌نی له‌ رێكه‌وتی ١١ی مانگی گوڵان به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار، هه‌واڵی به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیۆنی یه‌كگرتنی به‌ربڵاوی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ هاوكاری زیاتر له‌ ٢٠ یه‌كیه‌تی كرێكاری و ناوه‌ندی پشتیوانی مافی مرۆڤ و مافی سه‌ندیكایی بۆ پشتیوانی له‌ ئازادی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری زیندانی له‌ ئێرانی، راگه‌یاند. به‌یانییه‌ی هاوبه‌شی سه‌ندیكاكانی جیهان به‌ ده‌یان میلیۆن ئه‌ندام، روو له‌ “حه‌سه‌ن روحانی”، باس له‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ی دائێمی بارودۆخی به‌ڕێچوونی ژیانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له‌ ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو له‌ ئێران ده‌كات. له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌ كه‌ په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری له‌ ئێران كاره‌ساتباره‌. هه‌روه‌ها له‌ بابه‌ت ئیخراج و زیندانی كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و سینفی به‌ حه‌سه‌ن روحانی هۆشدار ده‌دات كه‌ مافی زه‌حمه‌تكێشان له‌ ئێران، به‌پێچه‌وانه‌ی كۆنوانسیۆنه‌كانی ٨٧ و ٩٨ی رێكخراوی جیهانی كار، به‌رده‌وام پێشێل ده‌كرێت.