“یه‌كیه‌تی پیشكسوهتانی كۆمه‌ڵگای كرێكاری ئێران”، رۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان به ده‌ركردنی به‌یانییه‌ك، به په‌سه‌ند كراوی ده‌وڵه‌ت له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ زیادكردنی ١٥ له‌سه‌دی موستهمهری خانه‌نشینكراوان له ساڵی ٩٤، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی.سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ١٧ له‌سه‌د موستهمهری بیمهكراوانی خانه‌نشین كرا‌و، له كۆتاییدا ده‌وڵه‌ت ته‌نیا له‌گه‌ڵ زیادكردنی ١٥ له‌سه‌د موستهمهری ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه. یه‌كیه‌تی پێشكسوهتانی كۆمه‌ڵگای كرێكاری، ئه‌م په‌سه‌ند كراوه‌ی به پێچه‌وانه‌وه‌ی یاسا ناولێبردووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌واڵنێری حكومه‌تی مێهر، هه‌واڵی شه‌پۆلی گه‌ڕانه‌وه‌ی ساڵمه‌ندان بۆ بازاڕی كار به هۆكارگه‌لێكی وه‌ك بارودۆخی خراپی ئابوری و حه‌قده‌ستی كه‌م، نه‌بوونی نیزامی ته‌ئمینی ئیجتماعی و كه‌م و كۆڕییه‌كانی سازمانی خانه‌نشینی راگه‌یاندووه.