كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی لافاولێداوی ئاوایی “بۆژان” به كۆبوونه‌وه لە به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له كرماشان، خۆازیاری پێراگه‌یشتن به كیشهوگرفتهكانیان و هه‌روه‌ها به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستان بۆ قه‌ره‌بوو كردنی زیانه‌كانی سه‌رچاوه‌گرتوو له لافاۆ بوون.
ئاوایی بۆژان، نزیك شاری كرماشان دوای بارینه‌كانی به خۆڕی ئه‌م دوایانه، تووشی زیانەکانی سه‌رچاوه‌گرتوو لەم لافاوە بوون، بەو هۆیه‌وه كۆمه‌لێك له خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه لە به‌رامبه‌ر فه‌رمانداری رژیم له‌مشاره كۆبوونه‌و و خوزایاری پێراگه‌یشتن و باێخدانی كاربهداستانی رژیم به وه‌زعی ئه‌م ئاواییه بوون. ناڕازیان ده‌ڵێن، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بەڵێنمان پێدراوبوو كه ٢٥ میلیۆن تمه‌ن وامان پێبدرێ كه ٥ میلیۆنیی به‌خۆرایی و ٢٠ میلیۆنی به‌شێوه‌ی قیستی بێت، به‌ڵام تا ئیستا پووڵێکیان پێنه‌دراوه.