دوابه‌دوای خۆكوژی دوو كرێكاری شاره‌داری به‌نده‌رئه‌نزه‌لی كه گه‌لێك ره‌نگدانه‌وه‌ی به شوێنه‌وه بوو، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شاری ره‌شت به ناردنی نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵا بۆ “شاره‌دار”ی ئه‌م شاره، داوای به‌دواداچوونی ئه‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌یان كرد.
خه‌ڵكی ناڕازی و مافخواز له‌م نامه‌یه‌دا وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی خراپی به‌ڕێچوونی ژیانی كرێكاران و نه‌درانی زیاتر له سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی شاره‌داری به‌نده‌رئه‌نزه‌لی، شاره‌داری رژیم و كاربه‌ده‌ستانیان به به‌رپرسی مه‌رگی ئه‌م دوو كرێكاره ناولێبرد. له‌م نامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه به گه‌نده‌ڵی ماڵی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له شاره‌دارییه‌كان، هۆكاری خۆكوژی ئه‌م دوو كرێكاره‌یان بارودۆخی زۆر خراپ و نامرۆڤانه ناولێبرد كه له لایه‌ن ئه‌م رژیمه و به‌رپرسانیه‌وه به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێت.