ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

207
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا خه‌ڵكی ناوچه‌ی رزگاری له‌ نزیك شاری كه‌لاری هه‌رێمی كوردستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوونی خه‌ده‌ماتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه‌ به‌رق، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.ناڕازییان به‌ نیشانه‌ی ئێعتراز، جاده‌ی “كه‌لار ـــ كفری”یان به‌ست. خه‌ڵك خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان له‌وانه‌ بابه‌تی كه‌مبوونی به‌رق بوون. ناڕازییان رایانگه‌یاند: كه‌مبوودی خه‌ده‌ماتی ریفاهی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ تایبه‌ت به‌رق له‌م گه‌رما تاقه‌تپڕوكێنه‌، بارودۆخی ژیانیانی یه‌كجار دژوار و سه‌خت كردووه‌. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا خه‌ڵكی باقی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌وانه‌ “هه‌ولێر، سلێمانی، رانیه‌، ده‌ربه‌ندیخان و چه‌مچه‌ماڵ” چه‌ندین جار له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوونی خه‌ده‌ماتی ریفاهی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ تایبه‌ت نه‌بوونی ئاو و به‌رق، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →