به پێی راپۆرته‌كان، رژیمی ئێران بۆ ته‌بلیغات و به‌ڕێوه‌بردنی رێوره‌سمه حكوومه‌تییه‌كان له مزگه‌وته‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی رژیم به‌رده‌وام به‌ره‌وڕووی ناڕه‌زایه‌تی هاوڵاتیان ده‌بێته‌وه.
به پێی ئه‌م راپۆرتانه، هێزه‌كانی رژیم له مزگه‌وته‌كانی شاری ره‌به‌ت و ئاواییه‌كانی سه‌ر به‌و شاره، ته‌بلیغات و رێوڕه‌سمی حكومه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. پێویسته بوترێت كه خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌یكه پێشوازی له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و رێوڕه‌سمانه ناكه‌ن، به‌ڵكوو به‌رده‌وام له به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه حكوومه‌تییه‌كان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه