ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ

452
خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ سه‌ر به‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، وێڕای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ كار و بڕیاره‌كانی ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان، له‌ گوشار و زۆڵم زۆر و پێشێل كردنی مافه‌كانیان له‌م ئیداره‌ییه‌ ناڕازیین.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رێكخراوه‌ سروشتییه‌كانی ورمێ هه‌وڵی داگیر كردنی زه‌وی و زاری خه‌ڵك ده‌ده‌ن. بانگ كردنی كه‌شاوه‌رزان بۆ ئه‌م ئێداره‌یه‌ و تۆمه‌تبار كردنیان به‌ كێڵانی بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌ی زه‌وییه‌كان و جه‌ریمه‌ كردنیان، له‌ زومره‌ی ئه‌و گوشارانه‌یه‌ كه‌ ئه‌م ئێداره‌یه‌ خستوویه‌تییه‌ سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌.