ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌دژی كه‌می ئاو له‌ قوروه‌

319-
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی شاری قوروه‌ی سه‌ربه‌ ئۆستانی كوردستان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌، له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداریی رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خه‌ڵكی شاری قوروه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ و دابین نه‌كردنی ئاو له‌ لایه‌ن تانكره‌كانی گه‌یاندنی ئاو، ناڕه‌زایه‌تیان دربڕی. هه‌روه‌ها ناڕازییان به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی دروشم و هه‌ڵگرتنی په‌لاكارد، خوازیاری دابین كردنی ئیمكانات و خزمه‌تگوزاری ریفاهی له‌م شاره‌ بوون. شایانی باسه‌ فه‌رمانداری رژیم به‌ حزور له‌ نێو خۆپیشانده‌ران، به‌ڵێنی پێدان كه‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ناڕازییان به‌ شێوه‌ی كاتی كۆتاییان به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێنا.