به پێی بانگه‌وازی حێزبی “ده به په”، سه‌عات ١٢ی نیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی مانگی ره‌زبه‌ر، له‌دژی درێژه‌ی گه‌مارۆدانی شاری سوور و توندوتیژی پۆلیسی توركیه، له پاركی “كوشویولو”ی ئه‌و شاره، رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
خه‌ڵكی شاری سوور له ئۆستانی ئامێدی كوردستانی توركیه له‌دژی گه‌مارۆدانی ئه‌و شاره و كوشتنی منداڵێك له لایه‌ن پۆلیسی توركیه له رۆژی شه‌ممه‌دا، رۆژی یه‌كشه‌ممه له پاركی “كوشویولو” كۆبوونه‌وه و له‌دژی توندوتیژی پۆلیسی توركیه دروشمیان به‌رز كرده‌وه. شایانی باسه له شاری سوور، له لایه‌ن ئۆستانداری ئامێده‌وه حكومه‌ت نیزامی راگه‌یه‌ندراوه و به هۆی بڕانی هێڵی ته‌له‌فون و ئینترنێت، پێوه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه بڕاوه و تووشی كێشه بووه