كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی وه‌رگیراو له دانشكه‌ده‌ی فه‌نی و حیرفه‌یی كچانی ” قۆدسییه”ی ساری، له ئێعتیراز به پێنه‌درانی خابگا له‌لایه‌ن ئه‌م دانشكهدهیهوه، ده‌ستیاندایه ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی ناڕازیان، له كاتی هه‌ڵبژاردنی رشته‌ی كۆنكووری سه‌راسه‌ری ساڵی ٩٤، له ده‌فته‌رچه‌ی ئینتخاب رشته‌دا باس كرابوو كه دانشگای قۆدسییهی ساری به خوێندكارانی تازه، خابگا ده‌دات به‌ڵام كاتێك كه بۆ تۆماری ناویان سه‌ردانیان كردووه پێیان راگه‌یاندوون كه خابگا له ئیختیاری خوێندكارانی هاتووی مانگی رێبه‌ندان دا ناندرێت. خوێندكاران ده‌ڵێن، دانشگا لیستێكی له خابگا خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ناوه‌ته ئیختیاریان كه ههزیینهكهیان چه‌ندین هێنده‌ی خابگاكانی دانشگایه و دانیشجووهكانیش توانای په‌رداختی ئه‌م ههزیینهیهیان نییه.