ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی دانیشگای ته‌فرێش

375y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی دانیشگای “ته‌فرێش” له‌ ئۆستانی “مه‌ركه‌زی”‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ چڕتربوونه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی و سه‌ركووت له‌م دانیشگایه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌رێخست.
ده‌ركردنی حوكمی ئینزباتی بۆ هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاریی، هه‌ڵپه‌ساردن و به‌رخۆردی ئینزباتی له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌كانی سه‌ربه‌خۆی خوێندكاری و پێكهێنانی سنووردانان بۆیان، پێشێل كردنی حه‌ریمی خسوسی هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاریی، نه‌درانی موجه‌ویز بۆ یه‌كیه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆ خوێندكارییه‌كان، سه‌ره‌ڕای داواكاریی به‌رده‌وام و پێكهێنانی سنووردانان و گوشار بۆسه‌ر كانونه‌كانی فه‌رهه‌نگی سه‌ربه‌خۆ، له‌و هۆكارانه‌ بوون كه‌ خوێندكاران له‌دژی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆمه‌ڵێك له‌ كچانی خوێندكاری ئه‌م دانیشگایه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سنووردانانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و كه‌مبوونی ئیمكاناتی ریفاهی له‌ ده‌ورووبه‌ری خابگاكانی كچان، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →