ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی دانیشگای علوم پزیشكی ورمێ

642
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ره‌زبه‌ر، خوێندكارانی دانیشگای علوم پزیشكی ورمێ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌یفیه‌تی له‌خواره‌وه‌ی خۆراكی ئه‌م دانیشگایه‌، مانیان گرت.
له‌م مانگرتنه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی ناڕازی به‌ دانانی سینییه‌كانی غه‌زا له‌ به‌رامبه‌ر سلف سرویسی دانیشگا، سه‌باره‌ت به‌ وه‌زعیه‌تی خراپی غه‌زایی دانیشگا، ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ربڕی و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ بوون.