ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی دانیشگای سه‌نعه‌تی ئه‌نبیا ی بێهبه‌هان

170q
خوێندكارانی دانیشگای سه‌نعه‌تی “ئه‌نبیا”ی بێهبه‌هان له‌ ئۆستانی خوزستان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوونی ئیمكانات و بارودۆخی خراپی ئینترنێت، له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی ناوه‌ندی ئه‌م دانیشگایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ وته‌ی خۆپیشانده‌ران، بارودۆخی خراپی ئینترنتی دانیشگا، نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ كه‌ خوێندكارانی تووشی كێشه‌ كردووه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ته‌نانه‌ت ناتوانن مه‌تنێكی كورت له‌ رێگای ئیمه‌یله‌وه‌ بۆ دانیشگاكانیان بنێرن. به‌رپرسانی دانیشگا هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ خوێندكارانی ناڕازی كردووه‌ كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری دووپات بوونه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، بۆ كومیته‌ی ئینزباتی بانگ ده‌كرێن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ئیمكاناتی پێویست له‌وانه‌ ساده‌ترینی كه‌ ئینترنێتی باكه‌یفیه‌ته‌، له‌ هه‌ر دانیشگایه‌ك پێویست و گرینگه‌.