ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی دانیشگای ئه‌راك

199q
ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی ئه‌راك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوونی ئیمكانات و پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ كێشه‌ و گرفتی دانیشگا له‌وانه‌ وه‌زعیه‌تی ناله‌بار و غه‌یره‌ بێهداشتی غه‌زا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
خوێندكاران له‌ درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌ خۆبواردن له وه‌رگرتنی‌ غه‌زای دانیشگا، مانیان له‌ خواردن گرت. به‌ وته‌ی خوێندكاران هه‌زینه‌ی غه‌زای بێ كه‌یفیه‌تی دانیشگا زۆر له‌سه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ ناچار به‌ وه‌رگرتنی وامی ته‌غزیه‌ی كردوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ بۆ رێزرف كردنی غه‌زا ده‌بێ دوو رۆژ پێشووتری ده‌ستبه‌كار بن، له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێ به‌ دوو قات هه‌زینه‌ی غه‌زاكانیان دابین بكه‌ن.