ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی علووم پزیشكی له‌ رۆژی دانشجودا

473q
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز هاوكات له‌ گه‌ڵ رۆژی دانشجو، خۆیندكارانی رشته‌ی په‌ره‌ستاری دانیشگاكانی ئازاد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ گه‌ڵاڵه‌ی راهینانی په‌ره‌ستار له‌ بیمارستانه‌كان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌دا رایانگه‌یاند: “په‌ره‌ستاری، پیشه‌یه ‌نه‌ك شوغڵ، راهێنانی په‌ره‌ستار له‌ بیمارستان ده‌بێته‌ هۆی زه‌ربه‌لێدان به‌ پیشه‌ی په‌ره‌ستاریی. ئایا عا‌دڵانه‌یه‌ خوێندكارانێك‌ كه‌ دوای ٤ ساڵ خۆیندن و تێپه‌ركردنی قوناغێكی دژوار به‌ ناوی كونكووری سه‌راسه‌ری و تێپه‌ركردنی‌ ١٣٠ واحێدی ده‌رسی، ته‌حه‌مۆلكردنی دووری له ‌بنه‌ماڵه‌ و په‌رداخت كردنی شه‌هرییه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری‌ دانیشگا، له‌‌ كاتی گه‌ڕان به‌ دوای كار له‌گه‌ڵ بنبه‌ست به‌ره‌وڕوو بێت و ریزێكی گه‌وره‌ له‌‌م خوێندكارانه‌ش هێشتا له‌ دانیشگاكان مه‌شغوڵی ده‌رس خوێندنن و كاربه‌ده‌ستان به‌ له‌به‌رچاونه‌گرتنی كه‌سانی لێهاتوو، به‌ بیانووی نه‌بوونی بودجه‌ و به‌ ئیزافه‌كردنی “پێشگر”ی كۆمه‌ك به‌ په‌ره‌ستار و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ زه‌رفییه‌تی نه‌خۆشخانه‌ ده‌وڵه‌تی و خسووسیه‌كان له‌ راهینانی كارناسانی په‌ره‌ستاری و راهینانی كۆمه‌ك په‌ره‌ستار و بێهیار، داهاتووی كاریی ئه‌و‌ان بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، ئایا ئه‌م كاره‌‌ی كاربه‌ده‌ستان، خه‌یانه‌ت به‌ دانیشگا و په‌ره‌ستارانی ئێران‌ نییه‌؟”