خوێندكارانی دانیشتووی كووی دانیشگا تاران له ناڕه‌زایه‌تی به په‌ره‌سه‌ندنی گوشار له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاریی، خسووسی سازی ناوه‌نده‌كانی دانیشگا و كێشه و گرفته‌كانی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به پێی راپۆرته‌كان، جهلهسهیهك كه له كووی دانیشگا تاران به به‌شداری جێگرایه‌تی خوێندكاریی، به‌رپرسی ئێنفۆرماتیكی دانیشگا، سه‌رۆكی خابگاكانی دانیشگای تاران و جێگرایه‌تی ماڵی ئیداره‌ی خابگاكان به‌ڕێوه‌چوو، بووه گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خوێندكاران. خوێندكاران به هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك، به بانگ كرانی حه‌وت خوێندكار بۆ كومیته‌ی ئینزباتی، هه‌ڕه‌شه له هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاری و گوشار بۆسه‌ر ئه‌وان، به‌كاڵا كردنی ئاموزش، سپاردنی زه‌وییه‌كانی كووی دانیشگا، بارودۆخی خراپ و به‌رته‌سكی خێرایی ئینترنێت، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی خابگا و دانیشگا و نه‌بوونی ده‌رمانگا له كووی دانیشگا، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. شایانی باسه ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی كووی دانیشگای تاران له رێكه‌وتی ١٨ی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردۆوه ده‌ستیپێكردووه و دوای تێپه‌ڕ بوونی نزیكه‌ی یه‌كساڵ، تا ئه‌مڕۆ وڵامێكی گونجاو و ئه‌وتۆیان له لایه‌ن به‌رپرسانی پێوه‌ندیداره‌وه پێنه‌دراوه‌ته‌وه.