ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی ئاوایی گازرخانی كامیاران

559
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٤ی مانگی ره‌زبه‌ر‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی ئاوایی “گازرخانی” سه‌ر به‌ شاری كامیاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی موعه‌لیم، كلاسه‌كانی ده‌رسیان ته‌حریم كرد.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ٣٠ خوێندكاری كلاسه‌كانی سێهه‌م، پێنجه‌م و شه‌شه‌می مه‌دره‌سه‌ی ئێبتدایی ئاوایی گارزخانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی موعه‌لیم و به‌ڵێنی درۆینه‌ی مودیری مه‌دره‌سه‌ و كاربه‌ده‌ستانی ئاموزش و په‌روه‌رش، له‌ ماوه‌ی رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، كلاسه‌كانی ده‌رسیان ته‌حریم كرد.