ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران له‌ تاران و شیراز

415
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، هاوكات كۆمه‌ڵێك له‌ خوێندكارانی دانیشگای علوم پزیشكی ئێران له‌ تاران و هه‌روه‌ها خوێندكارانی علوم پزیشكی شیراز، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست. رۆژی چوارشه‌ممه‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ خوێندكارانی دانیشگای علوم پزیشكی ئێران له‌ تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئێخراجی په‌ره‌ستارانی ناڕازی له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كۆبوونه‌وه‌. به‌ وته‌ی ناڕازییان، دوابه‌دوای درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی په‌ره‌ستاران، به‌ بیانووگه‌لێكی بێبنه‌ما ژماره‌یه‌ك له‌م په‌ره‌ستارانه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركران. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ر له‌م رۆژه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی دانیشگای علوم پزیشكی شیراز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بێكاری به‌رینی ده‌رچووانی دانیشگای په‌ره‌ستاریی كۆبوونه‌وه‌.