ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاران له‌ هه‌رێمی كوردستان

419y
له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا خوێندكارانی دانیشگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ له‌ شاری “هه‌ولێر”، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و خوازیاری دابین كردنی كار له‌ رشته‌ ته‌حسیلیه‌كانی خۆیان بوون. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م خوێندكارانه‌ له‌ حاڵێكدا به‌ڕێوه‌چوو كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشتریش به‌ڵێنی پێدابوون به‌شێك له‌ خوێندكاران به‌ شێوه‌ی ره‌سمی ئیستخدام و به‌شێكی دیكه‌شیان تا كۆتایی قه‌یرانی ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ شێوه‌ی كاتی ئێستخدام ده‌كات. به‌ وته‌ی خوێندكارانی ناڕازیی، حكومه‌تی هه‌رێم تا ئێستا له‌م باره‌وه‌ هیچ كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌داوه‌ و هیچكام له‌ به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.