ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاریی له‌ شاره‌كانی ئیلام، سنه‌ و قوروه‌

703
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له‌ شاره‌كانی ئیلام، سنه‌ و قوروه‌ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوێندكاریی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی دانیشگا په‌یام نووری قوروه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ناله‌باری كلاسه‌كانی ده‌رسی ئه‌م دانیشگایه‌ و هه‌روه‌ها داڕمانی سه‌قفی هه‌ندێك له‌ كلاسه‌كان به‌هۆی بارینی باران و كۆن بوونی ساختمانی دانیشگا‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی دانیشگا ئازادی باخته‌ر له‌ شاری “ئیلام”یش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی كه‌یفیه‌تی غه‌زا، له‌م دانیشگایه‌ مانیان گرت. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی دانیشگای غه‌یره‌ ئێنتفاعی ماد له‌ شاری سنه‌ش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كێشه‌ی سرویسی هاتووچۆ له‌ لایه‌ن دانیشگا به‌ تایبه‌ت به‌ سه‌رنجدان به‌ بارینی به‌خۆڕی باران، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست و خوازیاری چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون.