كۆمه‌ڵێك لە دانیشجوهكانی دانشگای “سەما” له كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به پێنەدرانی كارتی بەشداری كردنیان له تاقیكرنەوەكان، كۆده‌بنه‌وه.
گرووپێك لە دانشجوانی دانشگای “سەما” به هۆی پێنەدرانی كارتی بەشداریكردن له تاقیكردنەوەكان بە بیانووی قەرزداربوونیان بە دانشگا، لە به‌ر بینای “ئوموراتی ئاموزش”ی ئەم دانشگایه لە شەقامی “ڕێسالەت” كۆبوونەوەو ناڕەزایەتیی توندی خۆیان بەو بڕیارە دەربڕی. جێگای ئاماژه‌یه ڕۆژی شەممە 12ی بەفرانباریش كۆمه‌ڵێك لە دانیشجوهكانی دانشگای پەیام نووری كرماشان له بەر پێنەدرانی قەرزەكانیان بە دانشگا، ئیزنیان پێ نەدان كه له تاقیكردنەوەكاندا بەشداری بكەن. ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌م دانیشجوانه.