دایك و باوكان و بنه‌ماڵه‌ی خویندكارانی مه‌دره‌سه‌یه‌ك له شاری دێزفوول له ناڕه‌زایه‌تی به داوای هه‌زینه‌ی به‌رقی مه‌دره‌سه له خوێندكاران، ده‌ستیاندایه ناڕه‌زایه‌تی.
بنه‌ماڵه‌ی ناڕازیان ده‌ڵێن، یه‌كێك له مه‌دره‌سه‌كانی ئه‌مشاره له‌نامه‌یه‌كدا، بڕی ٥٠هه‌زار تمه‌ن له دایك و باوكانی خوێندكارانی ئه‌م مه‌دره‌سه‌یه به بیانووی هه‌زینه‌ی مه‌دره‌سه داواكردوه. به وته‌ی ناڕازیان، مودیری مه‌دره‌سه به خوێندكارانی وتوه: كه هه‌موویان به ئیجبار ده‌بێ هه‌زینه‌ی به‌رقی مه‌دره‌سه بده‌ن. بنه‌ماڵه‌ی خوێندكارانیش ده‌ڵێن، ئه‌وان به هیچ جۆرێك توانای دانی ئه‌م بڕه پووڵه‌یان نییه و له راستیدا ئه‌مه ئه‌ركی ده‌وڵه‌ته كه چاره‌سه‌ری كێشهوگرفتی مه‌دره‌سه‌كان بكات.