ناڕه‌زایه‌تی ده‌ستفرۆشانی ده‌وروبه‌ری تاناكۆرا له‌ شاری سنه‌

759
سه‌عات ١١ی پێش نیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ده‌ستفرۆشانی تاناكۆرای شاری سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌رخوردی شاره‌داری ئه‌و شاره‌ و پێشگرتن له‌ كار كردنیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شاره‌داری شاری سنه‌ له‌ شوێنی كه‌سب و كاری ده‌ستفرۆشان پلاكاردیان هه‌ڵواسیوه‌ كه‌ چیتر مافی ده‌ستفرۆشیان له‌ ده‌روبه‌ری تاناكۆرا نییه‌، به‌م بۆنه‌وه‌ ده‌ستفرۆشان به‌ دڕاندنی پلاكارده‌كانی شاره‌داری، له‌ شوێنی كاره‌كانیان تا به‌رده‌م شاره‌داری له‌ شه‌قامی ئۆستانداری رێپێوانیان وه‌ڕێخست و به‌م كرده‌وه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.