شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ناخوازانی ئوردوگای “كریسمه‌س”، دوابه‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی په‌ناخوازێكی ئێرانی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئوردوگایه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی وه‌زاره‌تی كۆچبه‌ری ئۆسترالیا، ئه‌م ته‌رمه ته‌رمی په‌ناخوازێكی ئێرانی به ناوی “فازڵ چگینی” بووه كه دوای ئه‌وه‌یكه هه‌وڵی هه‌ڵاتن له ناوه‌ندی راگرتنی په‌ناخوازنی دابوو، گیانی له‌ده‌ستدا. به‌ڵام په‌ناخوازان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه مه‌رگی ئه‌م كه‌سه گوماناوییه و تا كاتێك هۆكاری كوژرانه‌كه‌ی روون نه‌بێته‌وه، درێژه به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن.