ناڕه‌زایه‌تی دوكاندارانی مه‌یدانی میوه‌ و سه‌وزیجات له‌ سه‌قز

398
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ دوكاندارانی مه‌یدانی میوه‌ و سه‌وزیجات له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دروستكردنی ژماره‌یه‌ك دوكان له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌م مه‌یدانه‌، دوكانه‌كانیان داخست.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داری و فه‌رمانداری رژیم له‌ شاری سه‌قز بۆ كۆتایی هێنان به‌ ناڕه‌زایه‌تی دوكانداران له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌ تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ وتووێژی كاربه‌ده‌ستان و نوێنه‌رانی دوكانداران و رێكه‌وتنه‌كانیان زانیارییه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.