ناڕه‌زایه‌تی دژی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌ فێرگۆسێنی ئامریكا

225
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “ته‌سنیم”، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئامریكا به‌ كرده‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ له‌ ساڵڕۆژی كوشتنی لاوێكی ره‌شپێستی ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن، به‌ره‌و توندوتیژی كێشرا.ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی شاری فێرگۆسێن له‌ ساڵڕۆژی كوشتنی “مایكل براون” لاوی ره‌شپێستی ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن، تێكهه‌ڵچوونی نێوان خه‌ڵك و پۆلیس ئامریكای لێكه‌وته‌وه‌. له‌ یه‌كێك له‌ ناوچه‌كانی “فێرگۆسێن”یش پۆلیس ته‌قه‌ی له‌ خۆپیشانده‌رانی دژه‌ ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی كرد و بڵاوه‌ی پێكردن. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه مانگی ئاگۆستی ٢٠١٤، مه‌ئموورێكی سپی پێستی پۆلیس ته‌قه‌ی له‌‌ “مایكل براون” لاوێكی ١٨ ساڵ ته‌مه‌نی ره‌شپێستی ئامریكایی له‌ شاری فێرگۆسێن كرد و كوشتی. مانگی نوامبری رابردوو دادگایه‌ك له‌ ئامریكا ئه‌م پۆلیسه‌ی ته‌بره‌ئه‌ كرد و ئه‌م بابه‌ته ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی جه‌ماوه‌ریی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئامریكای لێكه‌وته‌وه‌. ‌