ناڕه‌زایه‌تی زیندانیانی زیندانی ناوه‌ندی تاران

372
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، زیاتر له‌ ٥٠٠ زیندانی له‌ زیندانی ناوه‌ندی تاران، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ناله‌بار و كه‌مبوونی سه‌ره‌تاییترین ئێمكاناتی ئه‌م زیندانه‌، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هه‌واخوری زۆره‌ملی و گه‌رمای تاقه‌ت پڕوكێن، بارودۆخی بێهداشتی ناله‌بار له‌ سرویسه‌ بێهداشتیه‌كان، بڕانی به‌رده‌وامی گاز و ئاو و كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتن له‌ كولێر له‌ گه‌رما، نه‌بوونی ته‌خت بۆ زیندانیان، پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی، سه‌ركوت كردنی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و ئه‌زیه‌ت و ئازاری زیندانیان له‌ لایه‌ن گارد ویژه‌ی زیندان، هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی زیندانیان له‌ زیندانی ناوه‌ندی تاران راگه‌یه‌ندراوه‌.