ناڕه‌زایه‌تی زیندانیانی سیاسی له‌ زیندانی ره‌جایی شار

98q
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ره‌زبه‌ر، زیندانیانی سیاسی به‌ندی ٢ ناسراو به‌ به‌ندی “دارولقورئان”ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ راگرتنیان له‌ نێو زیندانیانی عادی، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ئه‌م زیندانیانه‌ له‌ كرده‌وه‌یه‌كی هاوئاهه‌نگدا و له‌ حزوری سه‌رۆكی زیندانه‌كانی تاران و سه‌رۆكی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج، به‌ هه‌ڵگرتنی جه‌سته‌ی نه‌خۆشی “بێهنام ئیبراهیم زاده‌” هه‌ڵسووڕاوی زیندانی و “ره‌سول حه‌ردانی” زیندانی سیاسی پێشوو، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. زیندانیان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر و مه‌رگ بۆ ئێستبداد”، په‌ره‌سه‌ندنی گوشار له‌دژی زیندانیانی سیاسیان مه‌حكوم كرد. كاربه‌ده‌ستانی رژیم كه‌ بۆ بازدید سه‌ردانی زیندانی ره‌جایی شاریان كردبوو، به‌ بینینی ئه‌م وه‌زعیه‌تیه‌ ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه‌یان به‌جێهێشت.