ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لیمانی خانه‌نشین كراوی ئێران

60q
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ره‌زبه‌ر، سه‌دان كه‌س له‌ موعه‌لیمانی خانه‌نشین كراوی سه‌رتاسه‌ری ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی سه‌رتاسه‌ری و یه‌كگرتووانه‌دا به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم له‌ تاران و سازمانی خانه‌نشینی له‌ ناوه‌ندی ئۆستانه‌كان، په‌یگیری مه‌زایاكانیان بوون.
فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشین كراو سه‌باره‌ت به‌ كه‌م بوونی ئاستی حقوقی خانه‌نشین كراوان، ناكارامه‌یی بیمه‌ی ته‌كمیلی ئه‌وان، هه‌ڵاواردن له‌ په‌رداختییه‌كان، به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی دروستی یاسای نیزامی هه‌ماهه‌نگی په‌رداختی حقوق و مودیریه‌تی خه‌ده‌ماتی كیشوه‌ری و ناله‌بار بوونی وه‌زعیه‌تی به‌ڕێچوونی ژیانی خانه‌نشین كراوان، ناڕازیین. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ موعه‌لیمانی شاغڵیش بۆ پشتیوانی له‌ خانه‌نشین كراوان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌شداریان كرد. خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و تراكت و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری جێبه‌جێ كرانی مافه‌كانیان بوون.