ناڕه‌زایه‌تی سه‌ركه‌وتوانه‌ی كرێكارانی فولادی ئازه‌ربایجان

595y
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، هه‌واڵی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌راردادی سپاردنی كارخانه‌ی “فولادی ئازه‌ربایجان” له‌ میانه‌ به‌ به‌شی خسوسی، دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ی راگه‌یاند.
كارخانه‌ی فولادی ئازه‌ربایجان دوابه‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاتیی خسوسی سازی، گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ سازمانی “ته‌وسعه‌ و نوێژنكردنه‌وه‌ی مه‌عادن و سه‌نایه‌عی مه‌عده‌نی ئێران” و بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا، ره‌وتی به‌رهه‌مهێنان له‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیه‌ ده‌ست پێبكاته‌وه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌، ئه‌م سازمانه‌ له‌ رۆژانی رابردوودا به‌ واریزی ٢ و نیو میلیارد تمه‌ن به‌ حێسابی كارخانه‌ی فولادی ئازه‌ربایجان، ٣ مانگ له‌ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی په‌رداخت كردووه‌. شایانی باسه‌ كرێكارانی فولادی ئازه‌ربایجان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ خسوسی سازی ئه‌م كارخانه‌یه‌ و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو.