دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی خوێندكارانی رشته‌ی په‌ره‌ستاری دانیشگاكان، به‌رپرسی گروپی په‌ره‌ستاری دانیشگای علومی بیهزیستی و تهوانبخشی، هه‌واڵی لابردنی گه‌ڵاڵه‌ی ته‌ربیه‌تی په‌ره‌ستاری له نه‌خوشخانه‌كان راگه‌یاند.
ناوبراو له‌م پێوه‌ندیه‌دا وتی: سپاردنی كاری راهێنانی په‌ره‌ستار له نه‌خۆشخانه‌كان به به‌شی خسوسی، تا راده‌یه‌ك لابرا و وه‌رگرتنی دانشجوی په‌ره‌ستاری ته‌نها له رێگای كۆنكوری سه‌رتاسه‌ری و دانیشكهده پهرهستارییهكانهوه ئیمكانی هه‌یه. شایانی باسه له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا به‌رده‌وام په‌ره‌ستاران و دانشجوویانی په‌ره‌ستاری شاره جیاجیاكانی ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به په‌سه‌ندكرانی گه‌ڵاڵه‌ی “راهێنانی په‌ره‌ستارانی نه‌خوشخانه‌كان” و كه‌م ره‌نگ بوونی ئاستی ئاكادێمیكی په‌ره‌ستاریی، به شێوه‌یه‌كی هاوئاهه‌نگ كۆبوونه‌وه.