ناڕه‌زایه‌تی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كرێكارانی فولادی ئازه‌ربایجان

501y
دوابه‌دوای درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی “فولادی ئازه‌ربایجان”، به‌شێك له‌ حه‌قده‌ست و مافی بیمه‌ی كرێكارانی ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره،‌ په‌رداخت كرا.پاش تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و چاوه‌ڕوانی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و په‌رداختی بیمه‌ دواخراوه‌كانیان، به‌شێك له‌ مه‌زایا و بیمه‌ی سه‌رجه‌م كرێكاران و كارمه‌ندان، له‌ مانگی رێبه‌ندانی ساڵی رابردۆوه‌ تا كۆتایی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ، په‌رداخت كرا.