ناڕه‌زایه‌تی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كرێكارانی ئێران خۆدرۆ

553y
به‌ پێی راپۆرتی “سه‌ندیكای كرێكارانی فلێزكار مكانیك”، به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی ساڵی رابردووی كرێكارانی “ئێران خۆدرۆ” له‌ تاران، خاوه‌نكار ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ و قه‌بووڵ كردنی داواكاری و داخوازییه‌كانی كرێكاران بوو.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌ و دوابه‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌، حه‌قده‌ستی ده‌ریافتی كرێكاران ٤٠٠ تا ٤٥٠ هه‌زار تمه‌ن چۆته‌سه‌ره‌وه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستی ساڵانه‌ و ریزبه‌ندی مه‌شاغڵ و بڕه‌ پوڵێكه‌ كه‌ خاوه‌نكاری كارخانه‌ ئیزافه‌ی كردووه‌. هه‌روه‌ها مانگانه‌ ٢٠٠ هه‌زار تمه‌نیش له‌بابه‌ت چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌ حیسابی كرێكاران، واریز ده‌كرێت.