ناڕه‌زایه‌تی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كرێكارانی ته‌بریز كه‌ف

64y
خاوه‌نكاری كارخانه‌ی كاشی سازی “ته‌بریز كه‌ف”، له‌ژێر گوشاری ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران، ناچار به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاتی حوكمی ئێخراجی ٢٢ كرێكاری ئه‌م واحیده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ بوو.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ٢٢ كرێكاری ته‌بریز كه‌ف كه‌ لانیكه‌م ٤ كه‌سیان ره‌سمین، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌سه‌ركار ئێخراج كرابوون. كرێكارانی ته‌بریز كه‌ف هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م ئێخراجانه‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری كارخانه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ كه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاتی ئێخراجی ئه‌م ٢٢ كرێكاری لێكه‌وته‌وه‌.