به پێی راپۆرتی “یۆرونیوز”، دوابه‌دوای خۆپیشاندانی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازیی بلژیكی له رۆژی دووشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، كومیسیونی ئۆروپا ناچار به پشیتوانی ماڵی له كه‌شاوه‌رزان بوو.به پێی ئه‌م راپۆرته، له كاردانه‌وه به ناڕه‌زایه‌تی كهشاوهرزانێك كه له “بروكسل” پێته‌ختی بلژیك خۆپیشاندانیان وه‌ڕێخستبوو، وه‌زیرانی كه‌شاوه‌رزی ئوروپا رایانگه‌یاند: یه‌ك به‌سته یارمه‌تی ماڵی ٥٠٠ میلیونی یۆرویی به كه‌شاوه‌رزانی ئه‌م یه‌كیه‌تییه ته‌رخان كراوه. شایانی باسه، هه‌زاران كه‌شاوه‌رز رۆژی دووشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه بوونی نرخی به‌رهه‌مه كه‌شاوه‌رزییه‌كان، به تراكتۆر شه‌قامه‌كانی بروكسل له ده‌ورووبه‌ری ساختمانه‌كانی یه‌كیه‌تی “ئوروپا”یان مه‌سدوود كرد.