ناڕه‌زایه‌تی سه‌رله‌نوێی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی

159q
رۆژی سێشه‌ممه‌ زیاتر له‌ ٦٠٠ كرێكاری مه‌عده‌نی به‌دری خه‌ڵووزی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ خسوسی سازی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ و هه‌روه‌ها سپاردنی زه‌وییه‌كانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ به‌ شاره‌داری شاهرود، سه‌رله‌نوێ مانیان گرت.
به‌ وته‌ی ناڕازییان، له‌ جه‌معیه‌تی ١٢٠٠ كه‌سی كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ لانیكه‌م ٢٠٠ كرێكار وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ ماڵه‌كانی سازمانی جێگیر له‌م زه‌ویانه‌ نیشته‌جێن و به‌م بۆنه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ گرینگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌. كرێكاران ده‌ڵێن: له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ درێژه‌ی سپاردنی به‌شێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده‌ مه‌عده‌نیانه‌ به‌ به‌شی خسووسی، بێكاری زیاتر له‌ هه‌زار كرێكاری لێده‌كه‌وێته‌وه‌. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردووشدا كرێكارانی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو.