رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌كی زۆر له فه‌رهه‌نگیانی فوولادشار هه‌ڵكه‌وتوو له ئوستانی ئیسفه‌هان، له ناڕه‌زایه‌تی به خه‌مساردیی ئاموزش وپهروهرهشی رژیم سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی هه‌زار واحیدی مه‌سكه‌ن له‌م شاره، كۆبوونه‌وه.
مۆعه‌لێمان ده‌ڵێن، ساڵی ٨٦ له پڕۆژه‌ی هه‌زار واحیدی فوولادشهر ناویان نوسیوه و هه‌موو پووڵ و پاشكهكهوتیان به هیوای ئه‌وه‌یكه خاوه‌ن ماڵ، له‌م پڕۆژه‌یه‌دا خه‌رج كردووه.به وته‌ی ناڕازیان، بڕیاروابوو له ساڵی ٨٩دا ماڵه‌كانیان پێی بدرێ.به‌ڵام دوای تێپه‌ربوونی ٥ ساڵ، هێشتا هیچ كارێكیان بۆ نه‌كراوه و وه‌زعی سهرمایهكانیشیان نادیاره.