ناڕه‌زایه‌تی كاركۆنانی سازمانی ژینگه‌ی تاران

976
رۆژانی دووشه‌ممه‌ی هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك كاركۆنانی سازمانی ژینگه‌ی تاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی حقوقی و به‌ڕێچوونی ژیانیان، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م رێكخراوه‌ كۆده‌بنه‌وه‌.
به‌ وته‌ی ناڕازییان، مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ كرێكاران و كارمه‌ندانی سازمانی پاراستنی ژینگه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخی به‌ڕێچوونی ژیانیانیان راگه‌یاندنێكیان ده‌ركرد و به‌م پێیه‌ گه‌لێك ناڕه‌زایه‌تی جیاجیا له‌ به‌رده‌م درگای چوونه‌ژووره‌وه‌ی سازمان، شكڵی گرت. به‌ وه‌عده‌ و به‌ڵێنی سه‌رۆكی سازمانی ژینگه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان، كرێكاران و كارمه‌ندان به‌ شێوه‌ی كاتی كۆتاییان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌یان هێنا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی نزیكه‌ی سێ مانگ هیچ كرده‌وه‌یه‌ك له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بارودۆخی كاركۆنانی ئه‌م سازمانه‌ رووینه‌داوه‌.