ناڕه‌زایه‌تی كرێكارامی قه‌راردادی شیركه‌تی مۆخابراتی ورمێ

كۆمه‌ڵێك له‌كرێكارانی قه‌راردادی مۆخابراتی ورمێ، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی گوڵان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان، ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازی چه‌ندین مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه‌ و به‌رپرسانی شیركه‌ت چه‌ند مانگه‌ حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كردووه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كرێكاران بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی بیمه‌نامه‌كانیان تووشی كێشه‌ و گرفت بوونكرێكاران هه‌روه‌ها ڕایبانگه‌یاند كه‌ خوازیاری ئه‌منییه‌تی پیشه‌یین و ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێكراوه‌.