ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئێخراجی شیركه‌تی ئێتحاد ماشین

829
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی ئێخراجی شیركه‌تی “ئێتحاد ماشینی خاتوون ئاباد”ی شه‌هربابه‌ك له‌ ئۆستانی كرمان، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ به‌رده‌م درگای وروودی موجته‌مه‌عی “مسی مه‌یدووك” كۆبوونه‌وه‌.
له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا شیركه‌تی ئێتحادی ماشین، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی به‌ بیانووی نه‌بوونی ته‌خه‌سوس، له‌سه‌ركار ده‌ركرد. دوابه‌دوای درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران سه‌باره‌ت به‌م كرده‌وه‌یه‌، خاوه‌نكاری شیركه‌ت به‌ دانی وه‌عده‌ و به‌ڵێنی بێبنه‌ما، قه‌وڵی دابوو كرێكاران بۆسه‌ر كاره‌كانیان بگه‌ڕێنێته‌وه‌. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین مانگ، ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌روا بێكار و بیلاته‌كلیفن.