كرێكارانی گه‌ڵاڵه‌ی “٥٥٠ هه‌زار هێكتاری” شاغڵ له شیركه‌تی ئاو و خاكی پارس له ئۆستانی خوزستان، سه‌باره‌ت به بارودۆخی كارییان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.كرێكارانێك كه له چوارچێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ٥٥٠ هه‌زار هێكتاری له شیركه‌تی ئاو و خاكی پارس كه شیركه‌تێكی خسووسییه، له ساڵی رابردۆوه به بیانووی كۆتایی هاتنی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ركار ده‌ركران. ئه‌م كرێكارانه كه ئێستا له بارودۆخێكی نادیار و ناله‌باری به‌ڕێچوونی ژیان ره‌نج ده‌به‌ن، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی كاریانن.