ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی به‌رهه‌مهێنانی تاران به‌ داخوازی بازخه‌ریدی

687
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، كرێكارانی كارخانه‌ی “به‌رهه‌مهێنانی تاران” سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌ دژه‌ كرێكارییه‌كانی خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ كرده‌وه‌یه‌كی دژه‌ كرێكاریدا خاوه‌نكاری كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تاران به‌ كرێكارانی راگه‌یاندووه‌:‌ تا كۆتایی وه‌رزی هاوین مه‌جالیان هه‌یه‌ تا خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر پێدانی سێ مانگ حه‌قده‌ست بازخه‌رید بكه‌ن. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌: له‌گه‌ڵ هه‌ر كرێكارێك كه‌ دوای ته‌واو بوونی ئه‌م مۆڵه‌ته‌، داوای بازخه‌رید كرانی بكات، ته‌نیا له‌ به‌رامبه‌ر ساڵێك یه‌كمانگدا ته‌سویه‌ حیساب ده‌كرێت.