رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر بانگه‌وازی “رێكخراوی كرێكارانی بیناسازی هه‌رێمی كوردستان”، له ناڕه‌زایه‌تی به مه‌رگی “شاهرۆخ زه‌مانی” و كرده‌وه‌ی قه‌زایی له‌دژی باقی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، له به‌رامبه‌ر باغی گشتی شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو. به پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، له‌م كۆبوونه‌وه كه سه‌عات ٤ی ئێواره به‌ڕێوه‌چوو، ئاماده‌بووان، وێڕای مه‌حكوم كردنی مه‌رگی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری شاهرۆخ زه‌مانی حوكمی ده‌ركراو له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری “مه‌حموود ساڵحی و بێهنام ئیبراهیم زاده” و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی “عه‌لی نه‌جاتی”یان مه‌حكوم كرد و به‌م كرده‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. له‌م مه‌راسمه‌دا به‌شداربووان به دروشمی “شاهرۆخ موعه‌لیمی ئێمه‌یه، رێگاكه‌ی شاهرۆخ رێگای ئێمه‌یه”، رێزیان له یادوبیره‌وه‌ری ئه‌م كرێكاره خه‌باتكار و كۆمۆنیسته گرت.