له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، شیركه‌تی تهراكتۆرسازی كوردستان بۆ سێهه‌مین جاری به‌رده‌وام له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، سه‌باره‌ت به به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان له‌م شیركه‌ته‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، نزیكه‌ی ٩٠ له‌سه‌د له ١١٧ كرێكاری شاغڵ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌شداریان كرد. یه‌كێك له داواكارییه‌كانی كرێكاران پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی بێهداشتی سالۆنی نان خواردن بوو كه له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ره‌وه به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنی درابوو، به‌ڵام هێشتا ئه‌م به‌ڵێنه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه و ئه‌م كرده‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی شیركه‌تی تهراكتۆرسازی كوردستانی لێكه‌وتۆته‌وه. هه‌روه‌ها به هۆی سوئیستفادهكانی خاوه‌نكار، گه‌ڵاڵه‌ی گه‌شه‌ی شیركه‌تی تهراكتۆرسازی كوردستان كه له ساڵی ٨٦ به عه‌مه‌لیاتی خاكبهرداری و پهیكهنی له زه‌ویه‌كی به پانتایی ١١ هێكتار له شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی دێهگۆلان ده‌ستیپێكردبوو، هه‌روا راكت ماوه‌ته‌وه و داگیر كرانی زه‌وییه‌كان له‌لایه‌ن شیركه‌تی شه‌هره‌كه سه‌نعه‌تییه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه.