ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی خانه‌نشینكراوی موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په‌

420t

كرێكارانی خانه‌نشینكراوی موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی “هه‌فت ته‌په‌” سه‌باره‌ت به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی ریزبه‌ندی پیشه‌كان له‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ ناڕازیین.
زیاتر له‌ ٤٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی خانه‌نشینكراوی موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په‌ له‌ژێر ناوی كارگه‌لێكی وه‌ك ئۆستادكاری یه‌ك، دو و سێ له‌ به‌شه‌كانی ته‌جهیزاتی مێكانیكی و كه‌شاوه‌رزی چالاكی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ هۆی ده‌ركردنی حوكمی خانه‌نشینییه‌كه‌یان پاش پێداچوونه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان ناتوانن وه‌كوو شاغڵه‌كان و خانه‌نشینكراوانی ئه‌م دواییانه‌ له‌ مه‌زایای پێداچوونه‌وه‌ی مه‌بله‌غه‌كانی پێوه‌ندی به‌ كاره‌كانیانه‌وه‌ به‌هره‌مه‌ند بن. شایانی باسه‌ ئه‌م كرێكاره‌‌ خانه‌نشینكراوانه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →