ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ساختمانی له‌ شێوازی دابه‌ش كردنی سه‌همیه‌ی بیمه‌

95
كۆمه‌ڵێك له‌ نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی ساختمانی تاران له‌ نامه‌یه‌كدا، له‌ شێوازی دابه‌ش كردنی سهمیه‌ی بیمه‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی كرێكارانی ساختمانی، ره‌خنه‌یان گرت.
ئه‌م نامه‌یه‌‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ٢٥ كه‌س له‌ نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی ساختمانی ئۆستانی “تاران”ه‌وه‌ ئیمزا كراوه‌، هاتووه‌: “به‌ پێی ئامارێك كه‌ له ‌لایه‌ن سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیمه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌، تا كۆتایی ساڵی ٩٢ نزیكه‌ی ٦٦٤ هه‌زار و ١٩١ سه‌همیه‌ی بیمه‌ی ئیجتماعی بۆ كرێكارانی ساختمانی وڵات ته‌رخان كراوه‌ كه‌ له‌م ژماره‌یه‌ نزیكه‌ی ٥٠ هه‌زار كه‌سیان وه‌كوو غه‌یره‌ كرێكاری ساختمانی ناسێندراون و له‌ لیستی بیمه‌ جیا كراونه‌ته‌وه‌. له‌ حاڵی حازردا، له‌ سه‌رجه‌م ٨٠٠ هه‌زار سه‌همیه‌یه‌ك كه‌ بڕیار بوو له‌ نیوان كرێكارانی ساختمانیدا بڵاو بكرێته‌وه‌، هێشتا ١٨٥ هه‌زار سه‌همیه‌ دابه‌ش نه‌كراوه‌.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →