رۆژی شه‌ممه ١١ی مانگی ره‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری ساختمان و دامه‌زراوه‌ی سه‌نایه‌عی پێتروشیمی ئابادان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
ئه‌م كرێكارانه له رێگای شیركه‌تی په‌یمانكاری ساختمان و دامه‌زراوه‌ی سه‌نایه‌عی پێتروشێمی له فازی ٣ی پاڵاوگه‌ی ئابادان، كاری دروست كردنی پایانه نه‌وتییه‌كان ده‌كه‌ن.. كرێكاران رایانگه‌یاندووه: له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه. نارازییان ده‌ڵێن، پێشتر به هۆی دروست كردنی پرۆژه نه‌وتییه‌كان نزیكه‌ی ٢ هه‌زار كرێكار له رێگای ئه‌م شیركه‌ته پهیمانكارییه له پڕۆژه‌ی پایانه نه‌وتیه‌كان كاریان ده‌كرد، به‌ڵام به نزیك بوونه‌وه له كاتی كۆتایی پرۆژه‌كان، كرێكاران به‌ره‌به‌ره له‌سه‌كار ئێخراج كران.