ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌دی ته‌نگ سۆرخی یاسۆج

278q
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵۆه‌ر، كرێكارانی سه‌دی “ته‌نگ سۆرخ”ی یاسۆج له ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئۆستانداری “كه‌هگیلویه ‌و بۆیرئه‌حمه‌د”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
كرێكاران سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ ده‌ڵێن، زیاتر له ١٠ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان پێ نه‌دراوه ‌و ژیانیان له بارۆدوخێكی ناله‌بار دایه. هاوكات ژماره‌یه‌ك له ناڕازییان به رێپێوان به‌ره‌و شیركه‌تی ئاوی ناوچه‌ی ” كه‌هگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د”، له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌. دوابه‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌، جێگری به‌رنامه‌ڕێژی شیركه‌تی ئاوی ناوچه‌یی رژیم به‌ ئاماده‌ بوون له نێو ناڕازییان به‌ڵێنی پێدان كه به‌شێك له حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان له‌ زووترین كاتدا په‌رداخت ده‌كرێت.